پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 28/08/2018‌ :: 660‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندى پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر له‌ باره‌ى دروستكردنى شاندى هاوبه‌ش و گه‌ڵاڵەنامه‌ى هاوبه‌شیان نێوان بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ  له‌ كاژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 8ى ئاب، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى و له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، له‌ باره‌ى بڕیاردانى كۆتایى له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى پاكێجى داواكارییه‌ هاوبه‌شه‌كانى پارتى و یه‌كێتى بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و پرسى دیاریكردنى ئه‌ندامانى شاندى پارتى و یه‌كێتى بۆ به‌غدا و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كان و دروستكردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌ هه‌ولێر، له‌سه‌رهه‌مان پرس له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و وابڕیاریشه‌ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ماڵى نێچیرڤان بارزانى شاندى پارتى و یه‌كێتى  بڕیار لەبارەی چوونیان بۆ بەغدا و چۆنیەتی بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق بدەن.

دواڕۆژ، زانیویه‌تى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا ناوى ئه‌ندامانى هه‌ردوو شانده‌كه‌ دیاریده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه‌ى ڕوونه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ ده‌كات بۆ به‌غداو هه‌ریه‌ك له‌ مه‌لا به‌ختیار و فازڵ میرانى و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوو حزب یاوه‌رى شانده‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتووش به‌رله‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 3ى ئه‌یلول ئه‌نجامبدرێت شانده‌كه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure