ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 28/08/2018‌ :: 578‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۲۸ی ئابی ۲٠۱۸، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببێتەوە و تاوتوێی چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە دواڕۆژی وت "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی کۆببینەوە".

وتیشی "کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق و رەوشی ناوخۆ و باسکردنی کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و هاوپەیمانی".

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئەمڕۆ یەکێتی قسە لەسەر سەرنجەکانی گۆڕان و هاوپەیمانی دەکات لەبارەی تۆماری دەنگدەدارنی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure