یه‌كێتی و گۆڕان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

هەواڵ / کوردستان :: 27/08/2018‌ :: 937‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردووه‌و له‌ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی نێوانیانه‌ كه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ گرژی تێكه‌وتووە.

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ بافڵ تاڵه‌بانی و حاكم قادر حه‌مه‌جان و مه‌حمود سه‌نگاوی و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و رزگار عه‌لی.

وه‌فدی گۆڕانیش به‌مه‌به‌ستی پێشوازی له‌ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی، پێكهاتوون له‌ عومه‌رى سه‌ید عه‌لی و حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم و ئاوات شێخ جه‌ناب و ره‌وف عوسمان.

به‌هۆی ته‌قه‌كردنی به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دواى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕان رایگه‌یاندبوو تاوه‌كوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنیان لێنه‌كه‌ن هیچ وه‌فدێكیان نابینن و پێشوازیان لێناكه‌ن، ئه‌وه‌بوو هه‌فته‌ی پێشوو به‌ ره‌سمی داوای لێبوردینان له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure