دواین نرخى ئه‌مڕۆى دۆلار و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 27/08/2018‌ :: 3581‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28 ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نيش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك هاتەخوارەوە.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 450 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 10600 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك 10300 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 250 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.030.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.060.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.072.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە