لیره‌ى توركى به‌رێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 27/08/2018‌ :: 1503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا له‌ توركیا، دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌ داخستنى بازاڕ به‌هۆى پشووه‌كانى چه‌ژنى قوربان، به‌هاى لیره‌ى توركى، به‌رێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ناسه‌قامگیرى به‌هاى دراوى توركى.


له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراو له‌ توركیا، ئه‌مڕۆ له‌یه‌كه‌م دانیشتندا دۆلارێك به‌ 6.2249 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، دواتر كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ به‌ 6.2028 لیره‌ فرۆشرا، به‌وه‌ش به‌به‌راورد به‌ نرخه‌كانى پێش جه‌ژن به‌رێژه‌ى 3% به‌هاى له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى گرژى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و واشنتۆن به‌هۆى ئازادنه‌كردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرو برنسون، "جى بى مورگان" روانینى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى توركیا بۆ ساڵى ئاینده‌ له‌ 2.8% دابه‌زنده‌وه‌ بۆ 1.1%، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى كشێه‌ى دارایی و نه‌ختینه‌یی له‌ توركیا.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 38.20% هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و چاودێرانى ئابووریش پێشبینى ده‌كه‌ن، به‌هاى لیره‌ى توركى زیاتر بێته‌ خواره‌وه‌.    



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure