پسپۆرێكی ئێسك و شكاوی له‌ بریتانیاوه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 04/09/2018‌ :: 11547‌ جار بینراوە

ریکلام

پرۆفیسۆر. د. دیاری قادر، پسپۆڕ لە نەشتەرگەریى ئەژنۆ، ڕاوێژكار لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لە لەندەن و پسپۆڕى پێشەنگ لە شکاوی و پزیشکیی وەرزشی لە بەریتانیا، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات و لە بەرواری 2018/9/5 نەخۆش دەبینێت.

د. دیاری قادر هاوڕێی کۆلیژی شاهانەی بەریتانیە بۆ نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و ئەندامی کۆلیژی دامەزراویی پزیشکیی وەرزشی لە بەریتانیا و هاوەڕێی كۆلێژى شاهانەى نەشتەرگەرییە لە لەندەن، پسپۆڕە لە نەشتەرگەری ئەژنۆ بە نازووڕ و چارەسەرکردنی کڕکڕاگەی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، نەشتەرگەری چاکردنەوەی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە نازووڕ، جارەسەرکردنی پێکدادانی وەرزشیی وجێگرکردنەوەی دەرچوونی کڵاوەی ئەژنۆ، ناوبراو پسپۆڕیى تەواو كردووە لە بەریتانیا و ئوسترالیا و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسینی پێشوەخت، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە 07709000000 یاخود سەردانی شاری پزیشکیی فاروق بکەن لە شاری سلێمانی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure