كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وەفدی سائیرون و وەتەنیەو حیكمە ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 27/08/2018‌ :: 591‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی براوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد.


بڕیاروایه‌ له‌كۆبوونه‌‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكرێت كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ جەختكردنه‌وه‌ لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەرسێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمڕانیدا.     

بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئاب، وه‌فدی چه‌ند لیستێكی عێراقی گەیشتنە هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

وه‌فده‌كه‌ی به‌غدا پێكهاتوون له‌ نوێنه‌ری لیسته‌كانی سائیرون كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ره‌وتی حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم، لیستی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ لیستی وه‌ته‌نیه‌ كه‌ به‌ لیستێكی سوننه‌ ناسراوه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 
كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی براوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد.
 
بڕیار وایه‌ له‌ كۆبوونه‌كه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراقی بكرێت كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ جەخت كردنه‌وه‌ لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمرانیدا.     
 
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئاب، وه‌فدى چه‌ند لیستێكى عێراقى گەیشتنە هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
 
وه‌فده‌كه‌ى به‌غدا پێكهاتبوون له‌ نوێنه‌رى لیسته‌كانى سائیروون كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ره‌وتى حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم، لیستى نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ لیستى وه‌ته‌نیه‌ كه‌ به‌ لیستێكى سوننه‌ ناسراوه‌.
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure