پێنج لایه‌نی سیاسی یاداشتێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 27/08/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی
پێنج لایه‌نی سیاسی له‌باره‌ی پاكنه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگه‌رانی ده‌ڤه‌ری سۆران یاداشتێك ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن كه‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی سنوره‌كه‌ پاكبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبدرێت. 


پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئاب، هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌رانی یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری  له‌باره‌ی پاك نه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌ران و بوونی ناوی دووباره‌ له‌ لیستی ناوی ده‌نگده‌ران، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سۆران كۆبونه‌وه‌و دوای زیاتر له‌ كاتژمێرێك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجامدا و تیایدا یاداشتێكیان خوێنده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمیان كردووه‌. 

له‌ به‌شێكی یاداشتەکەدا هاتووه‌ "پاش چاودێرییه‌كی چڕو پڕی تۆماره‌كه‌ و خودی پڕۆسه‌كه‌، بۆمان ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتی گه‌وره‌ له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه‌".  

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دەکەن "ئاماده‌ین له‌كاتی به‌دواداچوون هه‌موو به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌كان بخه‌ینه‌ڕوو". 

له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتویان و ئه‌گه‌ر کار له‌سه‌ر داواكاری نێو یاداشته‌كه‌یان نه‌كرا، موسلیم عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ وتی "ئه‌گه‌ر کار له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌مان نه‌كرا، ئه‌وكات هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure