خورماتوو؛ بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
ئەمشەو 26ی ئابی 2018 وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو رایگه‌یاند، بۆمبێكى چێنراو به‌ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قیوەتەوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو چه‌كدار كوژران و چه‌كدارێكیش بریندار بووە.


عه‌لى حوسێن، وته‌بێژى حه‌شدى شەعبى له‌ خورماتوو، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10ى شه‌و له‌ گوندى بیر ئه‌حمه‌د، له‌ ناوچه‌ى زه‌رگه‌، بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمێلێكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو چه‌كدارى هێزه‌كه‌ كوژران و چه‌كدارێكیش بریندار بووە.

راشیگه‌یاند "دوو كوژاوه‌كه‌ دانیشتووى موسڵن و سه‌ر به‌هێزه‌كانى لیواى 25ى حه‌شدى شه‌عبین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure