په‌روێزخان؛ 22 ته‌ن ئالیك و دوگى مه‌ڕ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2018‌ :: 295‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
لە دەروازەى سنورى مه‌رزى پەروێزخانى سه‌ر به‌ ناوچه‌ى گه‌رمیان، 22 تەن  ئالیکی ئاژەڵ و نیو تەن دووگی مەڕ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا كه‌ هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌یه‌. 


ئارام سایه‌ خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، لەلایەن بنکەی ئاسایشی پەروێزخانەوە دەستبەسەر بڕی 22 تەن ئالیکی ئاژەڵدا گیراوه كه ئەم بارە پێشتر لە پشکنین دەرنەچووە، بەڵام خاوەنەکەی دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران جارێکی تر بارەکەی هێناوەتەوە بۆ ناو مەرزی پەروێزخان.

وتیشى "هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵدراوه‌ فێل له‌ كارمه‌ندانى بنکەی ڤێتێرنەری پەروێزخان بكرێت كاتێك دەچن بۆ پشکنین خاوەن بارەکە دەیانباتە سەر بارێکی تر، بەڵام کارمەندانی ئاسایش پێی دەزانن و دەستبەسەر بارە دەرنەچووەکەدا دەگرن.

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان راشيگەياند، لەلایەکی ترەوە بنکەی ئاسایشی پەروێزخان دەستیانبەسەر 500 کیلۆ دوگی مه‌ڕدا گرت کە هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە. 

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، خاوەن بارەکە دوگی ئاژەڵەکەی لە نێو باری پلاستیک شاردبووەوە، بەڵام توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت و دۆسیه‌ى هه‌ردوو باره‌كه‌ ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure