راپەڕین؛ لەڕۆژانی جەژندا 61 منداڵ لەدایکبوون و 6 کەسیش گیانیان لەدەستداوه

هەواڵ / کوردستان :: 27/08/2018‌ :: 306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە 4 ڕۆژی جەژنی قورباندا لە دەڤەری راپەڕین 61 منداڵ لە دایکبوون و زیاتر لە 1800 کەسیش سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانی دەڤەرەکەیان کردووە.

تەها محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند "لەڕۆژانی جەژنی قورباندا لە دەڤەری ڕاپەڕین 61 منداڵ لەدایکبوون کە 35 منداڵیان لەڕەگەزی نێرن و 26 منداڵیشیان لەڕەگەزی مێن و هاوکات بە هۆکاری جیاواز لە رۆژانی جەژندا لە دەڤەرەکە 6 کەس گیانیان لە دەستداوە" .

وتیشی "هەر لە رۆژانی جەژندا 1808 کەس سەردانی مەڵبەند و نەخۆشخانەکانی دەڤەرەکەیان کردووە، لەو ژمارەیه‌ش 514 نەخۆش لە ناوەندە تەندروستییەکان هێڵدراونەتەوە".

باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژانی جەژندا 34 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و هاوکات 5 رووداوی سوتان و 42 رووداوی برینداربوونی هاووڵاتیان هه‌بووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure