پەرلەمانی کوردستان یاسای تیرۆر هەمواردەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2018‌ :: 713‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
دوای نزیکەی سێ ساڵ، رۆژی 15ی تەمموزی 2018 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەواژۆی جەعفەر ئیمینکی یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 دەرچوواند و خرایه‌ بواری جێبەجێکردنەوە، لەئێستاشدا جارێکی دێكه‌ هەمواردەکرێتەوە، بریاردەری لیژنەی یاسایش دەڵێت "خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتین".

تەلار لەتیف، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، دوای ئەوەی یاسای تیرۆر بەرکارکرایەوە و گۆڕانکاری تیایدا کرا و جارێکی تر هەمواکرایەوە کە خۆی دەبێت دوو ساڵ جارێک یاساکە هەمواربکرێتەوە، ئێستا بەهۆی داواکاری و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە یاساکە، جارێکی دیکە هەمواردەکرێتەوە.

وتیشی "ئێستا یاساكە سیفەتی بەپەلەی پێدراوە و خەریکین راپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەکەین وەک لیژنەکان و هەر كاتێك لیژنەکان هەموویان راپۆرت و کارەکانیان تەواوکرد، ئەوا راستەوخۆ دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و جارێکی تر هەمواردەکرێتەوە".

رونیشیکردەوە، جگە لە داواکاری پەرلەمانتاران و هەندێک فراکسیۆن و کۆمەڵێک لە نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسڵ و نوێنەری وڵاتان تێبینییان هەیە لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، داوایانکردوە یاساکە هەموار بکرێتەوە تا لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی یەکبگرێتەوە.

وتیشی "دەمانەوێت چوارچێوەی هەموواری یاساکە بە جۆرێک بێت رەچاوی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی و مافی زیندانیان بکات، تا هیچ کەسێک پێشێلکاری مافەکانی بەرامبەر نەکرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure