كه‌شناسى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارینى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 26/08/2018‌ :: 11851‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى ئاب،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارینى له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا راگه‌یاند.


به‌شى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى خۆڵ و تۆز بارینه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
ئاگادارى به‌شى پێشبینى
ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا كاریگه‌رى تۆز و خۆل و زیادبوونی خێرایى با ڕوو بكاته ناوچه‌كه‌مان ببێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ودای بینین.
له‌ گۆڕانكاری نوێدا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure