50 هه‌زار گه‌شتیار سەردانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان کردووە

هەواڵ / ئابوری :: 26/08/2018‌ :: 862‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
بەڕێوەبەری گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی جەژنی قورباندا، 50 هه‌زار گه‌شتیار رویانكردووەته‌ ده‌ڤه‌ری سۆران و بەهۆیەوە ناوچه‌كه‌ بوژاندنه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، دەڵێت "ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌نی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان سزا ده‌درێن". 


بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی له‌ ماوه‌ پێنج رۆژی رابردوودا راگه‌یاند و وتی "لەنێوان رۆژانی 21 بۆ 25ی ئاب 50 هه‌زار گه‌شتیار رویانكردۆته‌ هه‌ر چوارقه‌زاكه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران و به‌راورد به‌ جه‌ژن و بۆنه‌كانی رابردووش هاتنی رێژه‌ی گه‌شتیاران زیادیكردووه‌". 

وتیشی " كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی گه‌شتیاران". 

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن شوێنی گه‌شتیاری سزاده‌درێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی هاتنی زۆری رێژه‌ی گه‌شتیارانیان قۆستۆته‌وه‌. 

ده‌ڤه‌ری سۆران هه‌ر چوار قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگه‌سۆر ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌  به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان. به‌ ڕێژه‌ی  80% ی هاوینه‌ هه‌وار و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ سنوری ده‌ڤه‌ری سۆرانن.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure