ئێران له‌چوار مانگدا به‌به‌هاى 4 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ى بۆ عێراق كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/08/2018‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى ژووره‌ بازرگانییه‌كانى عێراق و ئێران ئاشكراى ده‌كات، ئێران له‌ ماوه‌ى 4 مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، (‌کە سه‌رى ساڵى ئێرانیی لە 21ى ئازاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات)  گه‌یشتووەته‌ 4 ملیار دۆلار، چاویشى له‌وه‌یه‌ كۆى گشتى هه‌نارده‌كانى بۆ عێراق ساڵانه‌ بگاته‌ 15 ملیار دۆلار.


ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى، له‌زارى حه‌مید حسێنی ئه‌میندارى گشتى ژووره‌ بازرگانییه‌كانى عێراق و ئێران ده‌ڵێت "له‌ ئاینده‌دا هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق زیاتر ده‌كات، ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ى له‌ ئێراندا هه‌یه‌، له‌ پاڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شمه‌ك له‌ عێراق، هۆكارى سه‌ره‌كییە بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ده‌ستپێكردنى قۆناغى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، بە بڕی نزیكه‌ى 800 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنامان هه‌یه‌ له‌ عێراق.

ئه‌میندارى گشتى هاوبه‌شى ژووره‌ بازرگانییه‌كانى ئێران و عێراق، پێشبینى ئه‌وه‌شى كردووه‌، كه‌ چالاكى ئابوورى ئێران له‌ عێراقدا له‌ ئاینده‌دا زیاتر بكات، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى پیشه‌سازیى و خزمه‌تگوزاریى و هونه‌ریى و ئه‌ندازیاریى.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure