ئێران هه‌نارده‌ى كاره‌با بۆ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 25/08/2018‌ :: 445‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى وزه‌ى ئێران ئاشكراى ده‌كات، دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پچڕانى كاره‌با له‌ناوخۆ، وڵاته‌كه‌ى هه‌نارده‌ى كاره‌باى بۆ عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


ره‌زا ئه‌ردكانیان، وه‌زیرى وزه‌ى ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به‌و به‌ڵێننامانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا هه‌یه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕى وزه‌.

ئه‌ردكانیان رونیكردووه‌ته‌وه‌، ئێران قه‌رزێكى كه‌ڵه‌كه‌بووى زۆرى كاره‌باى له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌، له‌ئێستاشدا به‌غدا ده‌ستیكردوه‌ به‌ پاره‌دان و خوازیاریشن كه‌ پرۆسه‌ى پاره‌دانه‌کە زیاترو خێرا بكات.

وه‌زیرى وزه‌ى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ روسیادا له‌ دانوستاندان بۆ دامه‌زراندنى وێستگه‌كى ئه‌تۆمى به‌ تواناى سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌با.

ئێران له‌ ئێستادا نزیکه‌ى 80 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ پێداویستى ناوخۆی زیاتره‌ و به‌شێكى هه‌نارده‌ى وڵاتانى دراوسێ ده‌كات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure