هه‌ڵه‌بجه‌؛ گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ ده‌روازه‌ى شوشمێ-وە سه‌ردانى ئێران بكه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 25/08/2018‌ :: 1092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
قایمقامى شارى پاوه‌ى ئێرانى ئاشكراى ده‌كات، ماوه‌ى سێ ساڵه‌ حكومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوری شوشمێ بۆ هاتووچۆى گه‌شتیاران و بازرگانى، حكومه‌تى عێراقیش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى ئاب ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.

په‌رویز ئایدپور، قایمقامى شارى پاوه‌ به‌ میدیاكانى ئێرانى راگەیاندووە، به‌جێبه‌جکردنی بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ده‌روازه‌كه‌وه‌ هاتووچۆ بكه‌ن و لایه‌نى ئێرانیش هه‌موو ئاسانكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى مه‌رزه‌كه‌ كردوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure