راوێژكارێكی بارزانی: لە كوتلەكەی مالیكییەوە نزیكین

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2018‌ :: 895‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى یه‌كێتى مه‌رجه‌كانى كورد بۆ به‌شدارى له‌ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مان و پشتگیرى له‌ حكومه‌تى داهاتوو ئاشكراده‌كات و راوێژكارێكی بارزانیش دەڵێت "ئەوان لە بەرەی مالیكییەوە نزیكترن".


لەكاتێكدا دابەشكارییەك لەنێو ماڵی شیعیدا بەدیدەكرێت، كورد چاوەڕێی دروستبوونی گەورەترین كوتلە دەكات كە بەپێی دەستور رێگەپێدراوە حكومەتی ئایندە پێكبهێنێت.

سایتى ئه‌لمۆنیتەر له‌سه‌ر زارى كیفاح مەحمود، راوێژكاری میدیایی مەسعود بارزانی رایگه‌یاند، ئەوان وەك پارتی "لە كوتلەكەی نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاساوە نزیكن، سەرەڕای ئەوەی هێڵی سووریان لەسەر لیستەكەی عەبادیش نییە كە ناوی (نەسڕ)ە".

كیفاح دەشڵێت "ئەوان لەگەڵ یەكێتی هاوڕان لەسەر پرسی گفتوگۆكان لەبەغدا و پێشیانوایە ئەمجارە دەبێت گرەنتی نێودەوڵەتی بدرێتە كورد بۆ كات و بەڵێنەكانی بەغدا و دووبارەنەبوونەوەی ئەوەی لە رابردوودا روویدا".

لەئێستادا كورد بە 55 كورسی پەرلەمانییەوە دەتوانێت بچێتەوە بەغدا و زۆرینەی لایەنە شیعییەكان، چاویان لەبڕیاری یەكلاكەرەوەی ئەوانە.

به‌ڵام شیعەكان بەش بەش بوون، هەر یه‌كێكیان پێیانوایە توانای پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراقیان هەیە گەر مەیلی كورد و سوننەكان بەلای خۆیاندا رابكێشن.

سایته‌كه‌ له‌سه‌ر زارى ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش رایگه‌یاند "مەرجی كورد بۆ چوونە ناو ئەو كوتلەیەی لە بەغدا حكومەت پێكدێنێت، مادەی 140 و بودجەی 17%ی هەرێم و پرسی پێشمەرگە و حكومەتێكی فرەیی هاوبەشە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure