ژنە نووسەرێكی كورد كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / که‌لتور :: 25/08/2018‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
روخۆش عەلی، ژنە نووسەری كورد لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دواییكرد.


سامان وەلید، كە یەكێكە لە هاوڕێكانی نووسەر بە دواڕۆژی راگەیاند، دوێنێ هه‌ینى (رووخۆش عەلی) نووسەر و خوشكی بەختیار عەلی رووناكبیری كورد، بە نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

وتیشی "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەكەى بگەڕێنرێتەوە سلێمانی و لەوێ‌ بەخاك بسپێردرێت".

رووخۆش عەلی، ساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی چەند بەرهەمێكی نوسراوى مێژوویی و بواری جێندەرە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure