كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ مه‌ریوان چوار قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 25/08/2018‌ :: 841‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
ئەمڕۆ شەممە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكانی سنووری شارۆچكەی مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەك ژینگەپارێزی ناوچەكە بوونەتە قوربانی.


رەزای مەسعودی، ئەندامی رێكخراوی ژینگەپارێزی شارۆچكەی مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سووتانی بەشێكی زۆر لەدارستانی ژمارەیەك لەگوندەكانی شارۆچكەی مەریوان كە بەشێكیان هاوسنووری قەزای پێنجوێنن لەهەرێمی كوردستان، ئاگرێكی گەورە لەناوچەكە كەوتۆتەوە.

وتیشی "بەهۆی گەورەیی ئاگرەكەی دیوی رۆژهەڵاتی كوردستان و درەنگ گەیشتنی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەش، چوار چالاكوانی ژینگەپارێزی مەریوان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون".

روونیشیكردەوە، ئەو ئاگرە لەپشت گوندەكانی سڵەسێ و دارستانی پشت پێلەی سەر بە مەریوانن كە هاوسنووری قەزای پێنجوێنە و تاوەكو ئێستاش نەتوانراوە كۆنتڕۆڵبكرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure