وه‌زاره‌تى دارایی كاتى پێدانى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جێگیر ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 74225‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، تایبەت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ هیچ مانگێك دواناكه‌وێت و له‌ 5ی ئەیلول-ەوە دەستپێدەکاتەوە. هاوكات بۆ له‌مه‌ودواش كاتى پێدانى موچه‌ جێگیر ده‌بێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "وه‌زیری دارایی بڕیاریداوه‌ مانگانه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ یه‌ك واده‌دا جێگیر بكرێت، چیتر دواناكه‌وێت".

وتیشى "لە 5ی ئەیلولی 2018ش دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 (حوزەیران) دەستپێدەکات، یەکەم و دووەم وەزارەت پێشمەرگە و پەروەردە وەریدەگرن".

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure