پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018 :: 3384 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، دوای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 120 مه‌تری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌شڵێت "له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستده‌كرێت به دروستكردنی شه‌قامه‌كه".
سامان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاروانی هه‌ولێر به دواڕۆژی راگه‌یاند "به‌رله قه‌یرانی دارایی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر له پلانی ئه‌نجومه‌نی وهزیراندابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی بوجه‌ی پێویست ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ستێندرا".
وتیشی "شارەوانی هه‌ولێر پلانی داناوه له دوای ته‌واوبونی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر كه بڕیاروایه كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ببێت دەستبكرێت به جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستكردنی شه‌قامی 150 مه‌تری، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە دروستكردنیشی ھەولێر دەچێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتنی ڕێگا و بان-ەوە".
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، شه‌قامی 150 مه‌تری به هه‌رچوار ده‌وری هه‌ولێر-دا ده‌سوڕێته‌وه سه‌ره‌تاش شه‌قامه‌كه لە جوتسایدی بەحرکە بۆ ڕێگەی پیرمام دەستپێدەکات. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، چونکە ئەو ناوچەیە ئێستا قەڵەباڵغییەکی زۆری لەسەرە و جگە لەوەی ھەردوو ڕێگەی سەرەکیی بەحرکە و پیرمام پێکەوە دەبەستێتەوە، ژمارەیەکی زۆر فەرمانگەی حکومەت و شاری نیشتەجێبوونیش له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه هه‌یه.
به پێی پلانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و رێگاوبانی هه‌ولێر پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری ھاوشێوەی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مەتری ده‌بێت، لە ڕووی کوالێتی و ئەندازەی ھاتوچۆوە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروستدەکرێت، زۆر فراوانتر و گەورەترە لە پڕۆژەی 120 مەتری، به‌جۆرێك لە ھەندێك شوێنی رێگاكه پێنج شەقام بە تەنیشت یەکەوە دروستدەکرێن و کاریگەریی زۆری لەسەر ھاتوچۆ دەبێت.
سامان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌ت بڕیاری جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ی داوه و له‌كاتی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه بوجه و پێداویستییه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.