مه‌رزى په‌روێزخان: رۆیشتنى گه‌شتیارانى كورد دوو هێنده‌ى گه‌شتیارانى ئێران-ه‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/08/2018‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردووە، له‌جه‌ژنى قوربان-دا ژماره‌ى گه‌شتیارى كورد بۆ وڵاتى ئێران دوو هێنده‌ى گه‌شتیارى ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و هۆكاره‌كه‌شى دابه‌زینى به‌هاى تومه‌نى ئێرانییه‌.

ئارام سایه‌خانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى رابردوودا له‌ سنورى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ نزیكه‌ى هه‌زار گه‌شتیارى كورد ڕوویان له‌ ئێران كردووه‌ بۆ به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌". 

وتیشى "له‌به‌رامبه‌ردا، 513 گه‌شتیارى ئێرانی له‌ مه‌رزه‌ك-ه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان-ه‌وه‌، ئەمەش بە به‌راود به‌ بۆنه‌ و جه‌ژنه‌كانى ساڵانى رابردوو ڕیژه‌ى سه‌ردانى گه‌شتیارى ئێرانى بۆ كورستان زۆر كه‌ميكردووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕیژه‌ى گه‌شتیارى كورد بۆ ئه‌و وڵاته‌ زۆر زیاتر بووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دابه‌زینى به‌هاى دراوى تومه‌نى ئێرانى هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى گه‌شتیارى ئێرانى و زیادبوونى گه‌شتیارى كورد-ه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە