"بێعه‌قڵه‌كه‌" بووه‌ یه‌كێك له‌ پڕفرۆشترین كتێبه‌كانى ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كتێبه‌كه‌ى ژنه‌ یاریده‌ده‌رى پێشووى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئۆمارۆسا مانیگۆڵت كه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌زمونى خۆى لە كۆشكى سپى و به‌تایبه‌تیش له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ-دا نوسیویه‌تى بووه‌ یه‌كێك له‌ پڕفرۆشترین كتێبه‌كانى ئه‌مریكا.


میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئاب، كتێبه‌كه‌ى مانیگۆڵت به‌ناوه‌ى (بێئه‌قڵه‌كه‌) توانیویه‌تى به‌ فرۆشتنى 33 هه‌زار نوسخه‌ له‌ یه‌كه‌مین هه‌فته‌ى بڵاوبوونه‌وه‌یدا ببێته‌ دووه‌مین كتێبى پڕفرۆشی له‌ ئه‌مریكا.

میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر زارى دامه‌زراوه‌ى (ئێن، بى، دى، بوك، سكان)  كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنى پڕفرۆشترین كتێبه‌كانى ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌،  كتێبه‌كه‌ى مانیگۆڵت نه‌یتوانیوه‌ پێش كتێبى (گێڵ...ۆش یۆر فه‌یس)ى نوسه‌ر ریچێل هۆلیس بداته‌وه‌ كه‌ توانیویه‌تى له‌ماوه‌ى  حه‌وت مانگدا زیاتر 58 هه‌زار و 600 نووسخه‌ى لێبفرۆشرێت.

ئۆرماروسا نیومان، له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى (بێعه‌قڵ) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ لێدوانه‌كانیدا، ئه‌مریكییه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقى و فلیپین-ى و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى ترى، به‌كه‌م سه‌یر ده‌كات و سوكایه‌تییان پێده‌كات. نوسه‌رى كتێبه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ندین به‌ڵگه‌ هه‌ن له‌سه‌ر حاڵه‌تى "له‌بیرچوون و بێهیوابوون"ى سه‌رۆك، بۆیه‌ لە كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت "ناكرێت نكوڵى له‌ پاشه‌كشه‌ى توانا عه‌قڵییه‌كانى بكه‌ین".

نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ یه‌كێكبووه‌ له‌ كێبه‌ڕكێ كاره‌كانى پرۆگرامى ته‌له‌فزیۆنى (زه‌ ئه‌برینتس) كه‌ دیارترین لایه‌نگرى و پشتگیرى كارانى ترامپ بوو، پێش ئه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى له‌ كۆشكى سپى له‌ كانونى یه‌كه‌م-دا دوربخرێته‌وه‌. له‌ چه‌ندین كه‌ناڵى راگه‌یاندندا ده‌ركه‌وتووه‌ ریكلامى بۆ كتێبه‌كه‌ى كردووه‌، له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا، دواجار دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و نووسه‌ره‌ى به‌ "سه‌گ" و "شێت" و "نزم و بێ ئاست" وه‌سفكرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure