دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كرێت و وته‌بێژی یەکێتی وه‌به‌رهێنەران-یش ئاشكرایده‌كات "له دوای جه‌ژن-ی قوربان، حكومه‌ت پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران دابه‌شده‌كات".
دوایئه‌وه‌ی له ساڵی 2014، به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم توشی قه‌یرانی دارایی بوویه‌وه و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌ستان، به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت-یش توانای دابینكردنی بوجه‌ی نه‌بوو بیداته وه‌به‌رهێنه‌ران.
ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ند جارێك به بڕێكی كه‌م پاره درا به وه‌به‌رهێنه‌ران، به‌ڵام به‌و بڕه پاره‌یه وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌یانتوانی پڕۆژه‌كانیان وه‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-یش كه له رۆژی 7ی ئاب، ئه‌نجامدرا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به باشتربوونی باری دارایی هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند، له یه‌ك دوو مانگی داهاتوودا پاره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان خه‌رجده‌كه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن پێدانی پاره‌كه مانگانه بێت.
یاسین مه‌حمود، وته‌بێژه‌ی یەکێتی وه‌به‌رهێنەرانی کوردستان به دواڕۆژی راگه‌یاند "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی جیدی له وه‌به‌رهێنه‌ران و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان داوه‌ته‌وه، هه‌وڵیش بۆ ئه‌وه ده‌دات جوڵه بخاته‌وه بازاڕه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران ته‌رخان ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به هۆی قه‌یرانی داراییەوە وه‌ستێندراون جارێكی دیكه وهگهڕبخرێنهوه".
وتیشی "له‌ماوه‌ی دواى جه‌ژنه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه بڕێك پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كات، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه باشتربێت پاره‌ی زیاتریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، كه مانگانه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار ده‌بێت و ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستاش سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی به‌م نزیكانه پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران خه‌رجده‌كه‌ن".
یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و بودجه‌ی گه‌شه‌پێدان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان دوای جه‌ژن ده‌ست به خه‌رجكردنی پارهكەیان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات جوڵه‌یه‌كی باش بكه‌وێته بازاڕەوە.