له‌ گه‌رمیان مێردمنداڵێك خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه‌ له‌ ئاوه‌سپى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ كاتى مه‌له‌كردن خنكا. 

عه‌لى جەمال قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌و مێردمنداڵه‌ ناوى "ئالان وریا ستار"ه‌و ته‌مه‌نى 17 ساڵه‌، له‌بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووى خورماتووه‌ دواى ئاواره‌بوونیان ئێستا له‌ ناحیه‌ى رزگارى نیشته‌جێن. 

وتیشى "ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستى سه‌ردان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى چونه‌ته‌ گوندى گه‌رمك له‌ سنورى ناحیه‌ى زنانه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى، له‌وێ به‌هۆى مه‌له‌كردنیه‌وه‌ له‌ ئاوى ئاوه‌ سپى خنكاوه‌".

قه‌دورى راشیگه‌یاند؛ ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستى پشكنین ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه‌. 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure