لە کەرکوک دوو چەكداری داعش دەستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 604‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لەبازگەیەكی شارەکە دوو چەكداری داعش دەستگیركران كە دەیانویست دزەبكەنە شارەكەوە.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك ئەمڕۆ هەینی 24ی ئاب بەدواڕۆژ ی وت "ئەمڕۆ هەینی، لەبازگەی باشوری هاتنە ژورەوەی كەركوك دوو كەس دەستگیركراون".

وتیشی "دەستگیركراوەكان بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراون و پێشتر چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش بوونە لەسنوری قەزای حەویجە و موسڵ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure