مافى مرۆڤ: لە بەسرە کارەسات ڕوودەدات

هەواڵ / عێراق :: 24/08/2018‌ :: 565‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
كۆمسيۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ عێراق، له‌باره‌ى بارودۆخى پارێزگاى به‌سره‌ و سوێربوونى ئاو و پيسبوونى ژينگه‌وه‌، هۆشدارى له‌ دروستبوونى كاره‌ساتى گه‌وره‌ ده‌دات.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كۆمسيۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ عێراق، نووسينگه‌ى پارێزگاى به‌سره‌ ده‌ڵێت "زيادبوونى پيسبوون بووته‌هۆى تووشبوونى هه‌زاره‌ها هاوڵاتى بە نەخۆشی، ئه‌و بارودۆخه‌ى پارێزگاكه‌ى پێداتێده‌په‌ڕێت مه‌ترسيداره‌".

ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نيگه‌رانييه‌، حكومه‌ت هيچ کارێکی نەکردووە، هاوتا و بارته‌قای كاره‌ساته‌كه‌ بێت.

مافى مرۆڤ داوا ده‌كات، حكومه‌تى ناوه‌ندى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، له‌گه‌ڵ وه‌زيره‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى ته‌ندروستى و ژينگه‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوييه‌كان سه‌ردانى پارێزگاكه‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى كاره‌ستانه‌ بزانن، دڵنيايى بده‌نه‌ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌، كه‌ زۆرينه‌ى سامانى نه‌وتى پێكده‌هێنن، له‌ ئێستاشدا پيسبوون و كه‌مى ده‌رمان و چاره‌سه‌ركردن، خه‌ريكه‌ له‌ناويان ده‌بات.

داواش ده‌كات، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌سره‌ وه‌ك شارێكى كاول بناسێنێت، چونكه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ مرۆييه‌كانى، ئه‌و شاره‌ وێران و كاولبووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure