دواڕۆژ
سه‌نا ئيبراهيم تائى ژنێكى دانيشتووى شارى موسڵه، به‌خێوكردنى 22 نه‌وه‌ى خۆى كه‌وتۆته ئه‌ستۆى، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش باوكى ئه‌و مناڵانه‌ى كوشتووە.
سه‌نا ئيبراهيم و نه‌وه‌كانى له شوققهيهكى بچوكى چوار ژوويدا ژيان ده‌گوزه‌رێنن، به‌بێئه‌وه‌ى هيچ هاوكارييهكيان له هيچ لايه‌كه‌وه پێبگات، ئه‌وه‌ش ئه‌ركى ئه‌و داپيره موسڵاوييهى قورستركردووه، هاوكات سه‌ربارى به‌خێوكردنى مناڵانى بێباوك، ته‌مه‌نى هه‌موويان له نێوان 12 بۆ 16 ساڵیدايه، سه‌نا ئه‌ركى چاودێريكردنى پيرهمێردێكى نهخۆشيشى له ئه‌ستۆدايه، كه تووشى نه‌خۆشى زه‌هايمه‌ر (له‌بيرچوونه‌وه) بووه، له‌گه‌ڵ دوو كچى بێوه‌ژنى.
ئه‌و خێزانه 26 كه‌سييه بۆ كرێى خانوو و كڕينى كه‌لوپه‌ل و پێداويستى قوتابخانه و بژێوى ژيان پشت به هاوكارى مرۆيى و خێرخوازى ده‌به‌ستن، ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌و خێزانه و پيره ژنه‌كه‌ش له چاوه‌ڕوانيدان، كه ئايا حكومه‌ت مووچه 500 ههزارييهكهى كوڕه‌كانى پێده‌دات كه له سوپا و پۆليسدا كاريان كردووه!!.
سه‌ناى ته‌مه‌ن 60 ساڵ، به جه‌سته‌يه‌كى نه‌خۆش و دڵ ده‌رونێكى برينه‌وه هيواخوازه ده‌سه‌ڵاتداران موچه و شوێنى مانه‌وه‌يان بۆ دابين بكات، بۆيه ئه‌و پيره‌ژنه به‌ڵگه‌نامه‌ى مردنى بۆ سێ له كوڕه‌كانى ده‌ركردووه، له كاتێكدا ده‌ڵێت، دووان له كوڕه‌كانى تر‌ى له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵى نه‌ناسراودا نێژراون، نه‌يتوانيوه تهرمهكانيانى دهستكهوێـهوه، ئه‌وه‌ش واتا وه‌ك بێسه‌روشوێن هه‌ژماركراون، بۆيه به‌ڵگه‌نامه‌ى مردنى بۆ نه‌كردوون، ناشتوانێت داواى وه‌رگرتنى موچه‌يان بكات.
كێشه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا نێژراون، زۆر خێزانى گرفتاركردووه، بووته كێشه‌يه‌كى به‌ربڵاو له‌ناو خێزانه‌كانى ناوچه‌كانى باكور و خۆرئاواى عێراقدا، كه له ساڵى 2014 داعش رووبه‌رێكى فراوانى له‌و ناوچانه داگيركرد، ژماره‌يه‌كى زۆر خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ى كۆمه‌ڵكوژ كرد و له گۆڕى به‌كۆمه‌ڵدا ژێرخاكى كردن.