ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌ هۆى هۆى كوژرانى شوانێك

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
له‌ سنورى قه‌زاى داقووق به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراوه‌وه‌ شوانكارێك گیانى له‌ ده‌ستدا كه‌ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌. 


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ داقووق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ نزیكه‌ى كاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى ئه‌لبونه‌جم له‌ سنوورى قه‌زاى داقووق شوانێك له‌ كاتێكدا سه‌رقاڵ بووه‌ به‌ له‌وه‌ڕاندنى ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌، بۆمبێكى چێندراو پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. 

 

وتیشى "شوانه‌كه‌ ناوى "تاهر فه‌رداش فه‌دعوس" و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و له‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به‌ و دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌". 






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure