بەرپرسێكی توركمان: رێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نادەین

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 902‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێكی بەرەی توركمانی داوا لەحكومەتی عێراق دەكات پێكهاتەی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بگۆڕێت، چونكە بەپێچەوانەوە رێگە نادەن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت.

محەمەد سەمعان بەرپرسی رێكخستنەكانی بەرەی توركمانی بە دواڕۆژ ی وت: بەبێ پێداچونەوە بە پێكهاتەی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و رەچاوكردنی هاوسەنگی تێیدا، رێگە نادەین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت.


وتیشی، ئێمەی توركمان رێگە بەدوبارەبونەوەی ئەزمونی هەڵبژاردنە پەرلەمانێكەی 12ی ئایار نادەین چونكە هەمان ئەو ساختەكاریانە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایش دوبارەدەبێتەوە و لەو رێگایەشەوە حزبە كوردییەكان زۆرینەی كورسییەكان بەدەستدەهێنن و بڕیارە تاكڕەوەكانیان بەردەوام دەبێتەوە.

داواشیكرد، حكومەتی عێراق دەستێوەردان بكات و پێكهاتەی كۆمسیۆنی كەركوك بگۆڕێت و رێگە نەدات بەمشێوەی ئێستا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە