واشنتن ڕێز لە سادات دەنێت

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2018‌ :: 589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
باڵوێزخانەی میسر لە واشنتن ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی پێنجشەممەی رابردووی خۆیدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یاسای رێزگرتن لە محەمەد ئەنوەر سادات، سەرۆك پێشووی میسر.

لە بەیاننامەیەدا باڵوێزخانەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەخشینی مەدالیای ئاڵتوونی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە، بۆ رێزگرتنی ئەو دەستكەوتە مێژوویانە و بەشداریكردنی ئازایانەی ناوبراوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم رێزلێنانە نزیكە لەگەڵ 100 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر لەدایكبوونی ساداتدا لە 25ی دیسەمبەری 1918 و 40 ساڵیش تێپەڕبوون بەسەر رێككەوتنی "كامپ دەیڤید" بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لە 17 دیسەمبەری 1978.

سادات وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە دوای واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل. 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure