داعش وێنه‌ى ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 2814‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
رێكخراوى داعش له‌ رێگه‌ى كه‌ناڵی "ئه‌عماق"ه‌وه‌ وێنه‌ى ئه‌و چه‌كداره‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ خۆى به‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش چه‌كدار كوژران. 


ئەمڕۆ هەینی كه‌ناڵى ئه‌عماق تایبه‌ت به‌ چه‌كدارانى داعش، وێنه‌ى ئه‌و خۆكوژه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌ پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆى ته‌قاندوه‌وه‌ به‌ خاڵێكى پشكنینى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به‌ لیواى 51 له‌ گوندى ئه‌سدیره‌ى  سه‌ر به‌ قه‌زاى شه‌رگات له‌ سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین. 

كه‌ناڵه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ خۆكوژه‌كه‌ ناوى "ئه‌بو ئه‌یوب عێراقى"یه‌و له‌ وێنه‌كه‌دا جلوبه‌رگى تایبه‌ت به‌ پۆلیسى فیدراڵى عێراقى له‌به‌ردایه‌ و به‌و جله‌وه‌ خۆى ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.

له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ شه‌ش چه‌كدار كوژران و شه‌شى دیكه‌ش برینداربوون. 









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure