قه‌رزاوى به‌ تویتێك لەبارەی حەجەوە سعودییه‌كانى توڕه‌كرد

هەواڵ / جیهان :: 24/08/2018‌ :: 1533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌رزاوى سه‌رۆكى جیهانى زانایانى ئیسلامى و كه‌سایه‌تى دیارى ئیخوان له‌ وڵاتى میسر كه‌ له‌ ئێستادا له‌ وڵاتى قه‌ته‌ر ده‌ژی، توێتێكى ده‌بێته‌ هۆى توڕه‌بوونى سه‌له‌فییه‌كانى سعودییه‌ و به‌ توندى هێرشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر.


له‌ تویته‌كه‌یدا قه‌رزاوى ده‌ڵێت "ئه‌م حه‌جه‌ خواى په‌روه‌ردگا هیچ پێویستى پێى نییه‌، خوا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و پێویستى به‌ به‌نده‌كانى نییه‌، به‌ڵام كه‌ فه‌ریزه‌كانى له‌سه‌ریان فه‌رزكردووه‌، ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه‌ ده‌روونى خۆیانى پێپاكبكه‌نه‌وه‌، بۆ پله‌ باڵاكان پێى گیانى و ده‌روونى و ئه‌خلاقى به‌رزببنه‌وه‌ بۆلاى په‌روه‌ردگاریان، هه‌روه‌ها بۆ به‌دیهاتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌ له‌ ژیانیاندا".

رۆژنامه‌ى  "رأی الیوم" كه‌ به‌دواداچوونى وردى بۆ ئه‌و تویته‌ى قه‌رزاوى و ده‌رهاویشته‌كان و جێكه‌وته‌كانى كردووه‌ ده‌ڵێت "ته‌نها به‌نووسینى ئه‌و تویته‌ له‌ تویته‌ر، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى به‌سه‌ردا سه‌ره‌ونخون كرایه‌وه‌، هه‌موو سعودییه‌كان هاجبوون و هاربوون، هاشتاگیان دژى ئه‌و زانا میسرییه‌ ده‌ستپێكرد".

ده‌شڵێت "هه‌ندێك له‌ چالاكوانانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاڵپشتى و پشتگیرییان له‌ قه‌رزاوى كردووە و په‌رژینه‌كه‌یان فراوانتركرد".

رۆژنامه‌ى  "رأی الیوم" تویتێكى راشد عه‌فاسى سرودبێژى كوه‌یتى، له‌ هاشتاگه‌كاندا  كردۆته‌ نمونه‌، كه‌ ده‌ڵێت "له‌ قۆناغه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى قینى شاراوه‌ له‌دژى سعودییه‌، راستى وتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى وتى ئیخوانه‌كان له‌ وشتر قیناوى تر و بوغزاوى ترن".

هاوكات سعود ئه‌لقه‌حتانى راوێژكارى دیوانى مه‌له‌كى سعودى له‌ تویتێكدا قه‌رزاوى به‌ "مورته‌زه‌ق" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure