میدڵ ئێست: سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌بێته‌ بار به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 24/08/2018‌ :: 723‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
سایتى میدڵ ئێست مۆنیتێر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یسه‌پێنێت، قورساییه‌ك ده‌خاته‌ سه‌ر عێراق.


میدڵ ئێست رونیشى كردۆته‌وه‌، دڵه‌ڕاوكێیه‌كى گه‌وره‌ ناوه‌نده‌ عێراقییه‌ فه‌رمییه‌كانى گرۆته‌وه‌ له‌ لێكه‌وته‌كانى ئه‌و سزایانه‌ى سه‌ر ئێران بۆ سه‌ر ئابوورى وڵاته‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و وڵاتانه‌ش كرد كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن.

سایته‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ى عێراقییه‌كان، له‌وه‌دا به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌ت و بانكى ناوه‌ندى عێراق رایانگه‌یاندووه‌، شاندێكى عێراقى ده‌چێته‌ واشنتۆن بۆئه‌وه‌ى واشنتۆن ئه‌و شمه‌کە پێویستانه‌ له‌ سزاكانى هه‌ڵاوێر بكات كه‌ عێراق له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى ده‌كات.

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌رپرسانى عێراق به‌پێى توانا هه‌وڵده‌ده‌ن، وڵاته‌كه‌یان له‌ شوێنه‌وار و كاریگه‌رى ئه‌و سزایانه‌ سه‌ر ئێران بپارێزن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure