سعودیه‌ ساڵانە 7 بۆ 9 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ هاورده‌ ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 25/08/2018‌ :: 662‌ جار بینراوە

تاگ :: بازرگانی

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ى وەتەنی سعودى بڵاویكردووەته‌وه‌، سعودییه‌ گۆشتى "حه‌ڵاڵ" له‌ 100 وڵاته‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات، كه‌ عێراقیشیان تێدایه‌، بڕى ئه‌و گۆشته‌ش سعودیه‌ له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاورده‌ى ده‌كات، له‌ نێوان 7 بۆ 9 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕدایه‌.


راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ سعودییه‌كه‌ ده‌ڵێت "سعودیه‌ له‌ هه‌موو وڵاتان زیاتر گۆشت هاورده‌ ده‌كات، هاورده‌كه‌ش له‌ زیاتر له‌ 100 ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌كات كه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌".

روونیشیكردووەته‌وه‌ "سعودیه‌ هاورده‌ى شانشینى  له‌ گۆشتى سور له‌ وه‌رزى حه‌جدا زیاتر ده‌كات، بڕى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى ساڵانه‌ هاورده‌ ده‌كرێت له‌ نێوان 7 بۆ 9 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى بۆ قوربانى و خەڵاتی حه‌ج ده‌ستده‌ده‌ن و دروستن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure