مه‌كسیك: بڕیارێك له‌باره‌ى سێكسكردن ناڕه‌زایی سیاسییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 23/08/2018‌ :: 40082‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری گوادالاخار له‌ مه‌كسیك بڕیاریدا سێكسكردن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانیشدا ئاسایی بێت و رێگری لێنه‌كرێت.


رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌ پاش بڕیاره‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و زۆربه‌ی سیاسییه‌كان روبه‌ڕووی بڕیاره‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

شاری گوادالاخاری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای مه‌كسیك نزیكه‌ى 1.5 ملیۆن كه‌س تێیدا ده‌ژیت.

پاش بڕیاره‌كه‌ سیاسییه‌ محافزكاره‌كانی ئه‌و شاره‌ داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتداران كرد چاره‌سه‌ری بنه‌مای كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ سلكی پۆلیسدا بكه‌ن، له‌بری رێگه‌دان به‌ خه‌ڵك سێكس بكه‌ن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا، وەک دەوترێت بە هۆی ئیهمالی پۆلیس لە ئەرکەکانیاندا لەو شار بۆ رێگریکردن لەو کارە، بڕیارەکە دەرکراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە