هه‌رێم له‌ دوو جۆرى ترى ده‌رمانى ساخته‌ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/08/2018‌ :: 14373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاگادارى ته‌ندورستى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رێگرى بكات له‌ ساخكردنه‌وه‌ى دوو جۆرى ده‌رمانى ساخته‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌ دوو نووسراوى ره‌سمى به‌  ژمارەکانی (٢٩٩٧٢) و (٤٦٠٤٤)، ئاگادارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو ده‌رمانى (Daonil (Glibenclamide 5mg Tab.) و (Norditropin (SimpliXx) به‌ ژماره‌ى باچه‌كانى (3KT9A) و (KX95408)، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى (Sanofi) و (Novo nordisk) به‌رهه‌مهاتوون، ساخته‌ن و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه‌و نابێت به‌كاربهێنرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، كه‌ دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق لیژنه‌ى چاودێرى بازاڕ به‌دواداچوونى له‌سه‌ر هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى ده‌رمان كردووه‌و هه‌موو ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ده‌دات.

كۆتنڕۆڵى جۆرى ده‌رمان داوا له‌ هاوڵاتیان و ده‌رمانخانه‌كان و ستافى ته‌ندروستى ده‌كات، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى ده‌رمان به‌كارنه‌هێنن و له‌كاتى بینینى ده‌رمانه‌كان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure