سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ چه‌ند مه‌رجێك بۆ دانوستان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 23/08/2018‌ :: 862‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ و میحوه‌رى نیشتمانیى، چه‌ند مه‌رجێك بۆ دانوستان و پێكهێنانى فراكسیۆن و حكومه‌تى ئاینده‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ دیارترینیان كشانه‌وه‌ی حه‌شدى شه‌عبییه‌.

جه‌مال كه‌ربولى سه‌ركرده‌ى له‌ میحوه‌رى نیشتمانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت "به‌ قسه‌ و قسه‌ڵۆك رازى نابین و ناكه‌وینه‌ ژێر فشارى ناوخۆیى یان ده‌ره‌كییه‌وه‌و ئه‌وله‌ویه‌تمان چه‌ند شتێكه‌".

كه‌ربولى ئاشكراى ده‌كات "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كانیان و ده‌ركردنى حه‌شد بۆ ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى شاره‌كان، ئاشكراكردنى بێسه‌روشوێن و نادیاره‌كان، له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كار و به‌رنامه‌كانمانه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌ سوننه‌یه‌ روونیده‌كاته‌وه‌ "هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت و ئیراده‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ جێبه‌جێیان بكات، پێش قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر ئیستحاقى هه‌ڵبژاردن، ده‌ستى ده‌گوشین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure