گەشتوگوزار: لە شەش مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

هەواڵ / ئابوری :: 22/08/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر له‌ یەک ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ده‌شڵێت، گه‌شتیارى ئێرانى كه‌میكردووه‌.


نادر رۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند،  لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

وتیشى "لە 82%ی گەشتیارەکان لە خواروو و ناوەڕاست و لە 13% لە ئێران و لە 5% لە وڵاتانی بیانی هاتوون".

رۆستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکان و دابەزینی دراوی ئێرانی و هەبوونی رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی، گەشتیاری ئێران و بیانی لەم شەش مانگە کەمی کردوە، بەڵام بە شێوەی گشتی بەراورد بە شەش مانگی ساڵانی رابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە