پارێزگاری سلێمانی: دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی نزیک بۆتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2018‌ :: 1075‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی نزیکبۆتەوە و ھەوڵەکان بەرەو باشی دەڕوات".

ھەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ھەوڵەکان بەردەوامە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئومێد دەکەین لەنزیکترین کاتدا بگەینە ئەنجامێکی باش و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی لایەنی تورکین".

ڕاشیگەیاند "بەئومێدین ئەو ھەوڵانەی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجاممان دابوو، سەربگرێت کە تائێستا بەردەوامە و ھاتنە پێشەوەی باش لەلایەن تورکیاوە بەدی دەکرێت لەدوای کۆتایی جەژن گۆڕانکارییەکی خێری تێکەوێت، گەشتەکان دەستپێبکاتەوە".

دەوڵەتی تورکیا بەھۆی چەند پرسێکی سیاسییەوە لەماوەی ڕابردوودا ئاسمانی تورکیای بەڕووی ئەو فڕۆكانەدا داخست كە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ ئەوێ دەفڕین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure