لە گوندێکی 200 ماڵیدا 213 سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2018‌ :: 19785‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی ئاب لە مەڕاسیمی ئەنجامدانی قوربانی لە جەژنی قورباندا، لە گوندێکی 200 ماڵیدا له قەزای پشدەر 213 سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی .


ئەبوبەکر محەمەد، ئەنجومەنی گوندی دوگۆمانی ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا و لە گوندەکەیان لە مەڕاسیمێکی بە کۆمەڵدا 213 سەر ئاژەڵیان کردۆتە قوربانی .

وتیشی "گوندەکەیان پێکدێت لە 200 ماڵ، بەڵام هەموو ساڵێک لە جەژنی قورباندا زیاتر لە ژمارەی ماڵەکان سەر ئاژەڵ دەکرێنە قوربانی و ئەم کارە وەک نەریتێکی لێهاتووە لەو گوندەدا".

باسی لەوەشکرد، دوای دابەشکردنی بەشە گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتوانی گوندەکە دواتر ئەو بەشەی کە زیاد دەبێت بەسەر هەژاراندا دابەشی دەکەن .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure