پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2018‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئاب فیدڕاسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ سۆران له‌ كۆنگریه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی ئاماده‌یان كردووه‌. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فیدڕاسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ سۆران ڕایانگه‌یاند كه‌ "به‌ئامانجی لێكنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان ئاماده‌ كردووه‌و ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌جددی به‌پیر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ بێن". 

له‌ ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌دا كه‌  عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنه‌كه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی خسته‌ڕوو باسی له‌وه‌كرد كه‌ "هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حیزبه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارته‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ".  

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ داواش ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك و دوور له‌ ئاڵۆزی و پشێوی و ته‌شه‌نوجی لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌موو حزبه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن و ئه‌وسا پێكه‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان. 

ئامانجێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوری و بۆشاییه‌ سیاسیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌مێنێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure