كابول؛ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى موشه‌كباران ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 21/08/2018‌ :: 218‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان، له‌ نزیك ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى دبلۆماتكارانى تێدا نیشته‌جێیه‌، پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كداراندا رویدا و چه‌ند موشه‌كێكیش ئاڕاسته‌ى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كرا.


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناخۆى ئه‌فغانستان به‌ ئاژانسى فرانس  پرێسى راگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ره‌كى ركاخانه‌ چه‌ند تیرۆریستێك ده‌ستیان به‌سه‌ر خانوویه‌كدا گرت و چه‌ند موشه‌كێكیان لێوه‌ى ئاڕاسته‌ى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كرد و دواتریش پێدان له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویدا".

هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵایكرده‌وه‌ مووشه‌كه‌كان ته‌لارى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیان كردوه‌ته‌  ئامانج، كه‌  برٍیاڕبوو سه‌رۆك ئه‌شره‌ف غه‌نى، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان وتارێك بدات.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ش چه‌كدارانى تالیبان 100 هاوڵاتیانى كه‌ ژن و مناڵیشى تێدایه‌  بۆ شوێنێكى نادیار رفاند.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure