سلێمانى ؛لەماوەی سێ ڕۆژدا 9 ھەزار ئاژەڵ سەربڕدراوە

هەواڵ / ئابوری :: 21/08/2018‌ :: 361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
ساڵانە بەتایبەت لەڕۆژانی پێش جەژندا لە کوشتارگەکان، زۆرترین ئاژەڵ سەردەبڕدرێت و  خواستیش لەسەر گۆشتی سوور زیاد دەبێت، ئەمساڵیش نۆ ھەزار ئاژەڵ سەربڕدراوە
.

فه‌همی فایەق، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری سلێمانی لە کوشتارگەی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "لەچەند ڕۆژیک پێش جەژن ئاژەڵێکی زۆر دێتە کوشتارگە بۆ سەربڕین لەبەر ئەوەی ھاووڵاتیان بۆ جەژن گۆشت زۆر بەکاردەھێنن، بەمەش خاوەن قەسابخانەکان ئاژەڵی زیاتر دێنن بۆ کوشتارگە و سەربڕین لە ڕۆژانی ئاساییدا زیاد دەکات".

ڕاشیگەیاند "لە سێ ڕۆژی پێش جەژندا لە کوشتارگەی سلێمانی ٩٠٠٠ سەر ئاژەڵ و ڕەشەووڵاخ سەربڕدراون بۆ بازاڕ و دوکانەکان کە گۆشت دەفرۆشن".

ئاماژەی بەوەشدا، کوشتارگە بەڕوی ئەو کەسانەدا کراوەدەبێت کەدەیانەوێت قوربانی بکەن دەتوانن ئاژەڵەکانیان بھێنن تا بەشێوەیەکی تەندروست پشکنین و سه‌ربڕینیان بۆبکرێت و  تا مەترسی نەخۆشی لەسەر هیچ كه‌س دروست نەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure