پارێزگاری هەولێر باس لە پلانی جەژن دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2018‌ :: 245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
پارێزگاری هەولێر پلانی رۆژانی جەژن ئاشكرا دەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەزگا پەیوەندارەكان  لە رۆژانی جەژندا لە ئەركدان و رێنمایی دراوەتە سەرجەم چێشتخانەكان دەرگایان كراوە بێت.

نەوزاد هادی، پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "ئاسایش، پۆلیس، گەشتوگوزار، تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەكانی سنوری هەولێر لە رۆژانی جەژن لە ئەركدان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنێكی هێمن".

وتیشی، بەهۆی كردنەوەی رێگەی هەولێر _ كەركوك چاوەڕێ دەكرێت ژمارەیەك زۆر گەشتیار روو لە هەولێر بكەن و بۆ ئەمەش پلانی تۆكمە دانراوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و پێشوازی لە گەشتیاران.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد، كە سەرجەم  چێشتخانەكان ئاگادار كراونەتەوە و رێنمایان پێدراوە كە لە رۆژانی جەژن كراوە بن  بەهۆی هاتنی گەشتیار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە