پۆلیسی سلێمانی هێزەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2018‌ :: 518‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پۆلیسی سلێمانی لەپلانێكی ئەمنیدا سەرجەم ڕێكارەكان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و هێزەكانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی زیاترەوە.


پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیانیش دەكات لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانییەوە بكەن.

بەپێی پلانەكە، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەرجەم كۆڵان و شوێنە گشتییەكان بوونیان دەبێت بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و بەهاناوەچوونیان لەبوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لەپاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان دەكاتەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن بەبێ كێشە سەردانیانەكانیان بكەن.

بەپێی هەواڵێكی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، مەفرەزەی تایبەت لەناو بازاڕەكان بوونیان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەسەرجەم هێزەكانی دەكات كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو یارییە رێگەپێنەدراوەكان كە دەبێتەهۆی بێزاری هاووڵاتیان.

بەپێی پلانەكە، سەرجەم هێزەكانی پۆلیس هەماهەنگ و هاوكاردەبن لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كە لەئەركدان بۆ رۆژانی جەژن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێلی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure