دواین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 20/08/2018‌ :: 4113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121.700 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌هاى دۆلاریش به‌رامبه‌ر تمه‌نیش جێگیر بوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 650 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی بەخۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 10010 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 650 دینار بوو


به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.010.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.010.000 تمه‌ن كاش.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure