توركیا بۆ ئه‌مریكا؛ واز له‌ هاڵك بانك بهێنن قه‌شه‌ برنسون ئازاد ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 20/08/2018‌ :: 2501‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئیداره‌ى ئه‌مریكا داواكارییه‌كى حكومه‌تى توركیاى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا داوايكردبوو كه‌ قه‌شه‌ "برنسون" ئازاد ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ئەگەر ئه‌مریكا واز له‌ "هاڵك بانك" بهێنێت.


رۆژنامه‌ى "ووڵ سترین جۆرناڵ"ى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، توركیا داواى له‌ ئیداره‌ى سه‌رۆك ترمپ كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر "هاڵك بانك" رابگرێت، كه‌ ئه‌مریكا تۆمه‌تبارى كردوه‌ به‌هاوكاریكردنى ئێران بۆ ده‌ربازبوون له‌سزاكانى ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا قه‌شه‌ برنسون ئازاد ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ى رۆژنامه‌كه‌ ئیداره‌ى تره‌مپ، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ پێش ئازادكردنى قه‌شه‌ برنسون، لەبارەی هیچ بابه‌تێكەوە له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركی گفتوگۆ ناكات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زارى به‌رپرسێك كه‌ ناوى ئاشكرانه‌كردوه‌، نوسیوێتى "توركیاى هاوپه‌یمانمان له‌ باكورى ئه‌تڵه‌سى نه‌ده‌بوو قه‌شه‌ برنسون ده‌ستبه‌سه‌ر بكات".

هه‌فته‌ى رابردووش دادگاى توركیا، دووباره‌ داواكارى ئازادكردنى قه‌شه‌ برنسونى ره‌تكرده‌وه‌و له‌ هێشتنه‌وه‌ى زۆره‌ملێدا له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى هێشتیه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ئیداره‌ى ئه‌مریكاى نیگه‌ران كرد. 

دۆناڵد تره‌مپ، باجى گومرگى له‌سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و ئه‌له‌منیۆم بۆ ئه‌مریكا به‌رزكرده‌وه‌ و توركیاش له‌به‌رامبه‌ردا باجى گومرگى له‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاوشمه‌كى ئه‌مریكا زیادكرد، ئەوه‌ش به‌هاى لیره‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌مریكى هێنایه‌ خواره‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە