باڵیۆزى توركیا له‌عێراق بۆ پیرۆزبایی لەقایمقامی نوێ سه‌ردانى خورماتووى كردووە

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
ئه‌مڕۆ دووشەممە باڵیۆزى توركیا له‌عێراق سه‌ردانى خورماتووى كرد و پیرۆزبایى له‌ قایمقامى نوێى ناوچه‌كه‌ كرد كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى توركمانه.


عه‌لى حوسێنى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتوو له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى توركمان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (فاتح یه‌ڵدز) باڵیۆزى توركیا له‌عێراق سه‌ردانى خورماتووی كرد و له‌بیناى قایمقامیه‌تى شاره‌كه‌و به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى توركمان له‌ سنووره‌كه‌ پیرۆزبایى له‌ (حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین) قایمقامى نوێى خورماتوو كرد كه‌ ئه‌ویش له‌ نه‌ته‌وه‌ى توركمانه".

وتیشى "هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا يةڵدز چووه‌ته‌ سه‌ر گۆڕى عه‌لى هاشم به‌رپرسى پێشووى جه‌بهه‌ى توركمانى له‌ سنورى پارێزگاى سەڵاحه‌دین كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژرا".

باڵیۆزی توركيا لةعێراق له‌ناو باره‌گاى جه‌بهه‌ى توركمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركمانيش كۆبووه‌ته‌وه‌.

عه‌لى حوسێنى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "سه‌ردانى باڵیۆزى توركیا له‌عێراق بۆ خورماتوو و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان سه‌ردانێكى ئاسایی بووه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure